راچڵەكین-
لیژنەی مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت:" لەبەر خۆپارێزی لە كۆرۆنا هیچ مەراسیمێك لەسەر مەزاری مام بەڕێوەناچێت."
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:" بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخە نەگونجاوە تەندروستییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەبەر پابەندبوونمان بەڕێنمایی خۆپارێزی و پارێزگاری لە سەلامەتی هاووڵاتیان ، بڕیاردرا ٣ ی ١٠ ڕۆژی شەممە سێیەم ساڵیادی ماڵئاوایی ڕابەر و سەركردەی گەورەمان و شكۆی نەتەوەیەك سەرۆك مام جەلال، هیچ مەراسمێك لەسەر مەزاری مام بەڕێوەنەچێت."
مام جەلال كە یەكەم سەرۆك كۆماری كوردە لە عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.