راچڵەكین-
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هێلانەیك لەسەر منارەی مزگەوتی خانەقای هەولێر هەیەو حاجی لەقلەقەكانیش لەوێ بوونیان هەیە.
لە ساڵێ 1900مزگەوت و منارەی حاجی مەولود (شێخە ڕەشكە) لە سەر دەستی بنەماڵەی حاجی مەولود دروست دەكرێت. لەژێرەوەی قەڵای هەولێر نزیك مزگەوتی خانەقا حاجی لەقلەقەكانیش هێلانەی خۆیان لەسەر منارەكە دروست دەكەن بەرزی منارەكە 13مەتر و 40سانیتمە.
لە ناوەڕاستی ساڵی1970 ڕەشەبایەكی بەهێز دێت و هێلانەكەش زۆر قورس و گەورە دەبێت هێلانەكە دەكەوێت،حاجی لەقلەقەكانیش هێلانەكەیان دەبەنە سەر منارەی مزگەوتی خانەقاو دروستی دەكەنەوە، لە ساڵی 1961 منارەی مزگەوتی خانەقا دروستكرایەوە كە 25 مەتر بەرزتربوو لە شوێنی خۆیان، جارێكی تر هیلانەكەیان لەو شوێنە دروستكردەوە، بەڵام لە ساڵی 1994 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە،دانەیەكیان كوژرا ، ئەوی تریان كۆچ دەكاو شوێنی باب و باپیرانی بەجێدەهێڵێت، بەڵام لەساڵی 2018 حاجی لەقلەقەكان لەسەر هێلانەكەی منارەی خانەقا دەبینرێن، ئەوەش دەبێتە هۆی دڵخۆشی دانیشتوانی شاری هەولێر تاوای لێدێت چەندین ڕاپۆرتی تەلەڤزیۆنی لەسەر كرا، بەڵام ئەو دوو حاجی لەقلەقە هی كە سێكە بەناوی سیروان لە ساڵی 2015 هێناوێتی و مەشقیان پێدەكات، نەوەی حاجی لەقلەقەكانی ڕابردوو نین ،سیروان فێری كردوون لەوێ بژین، بەڵام لە ئێستادا لەوێ نەماون، مزگەوتی خانەقا لەساڵی 1805 دروستكراوە، بەڵام منارەكەی ساڵی 1961 دروستكراوە منارەی مزگەوتی شێخەڕەشكە1900 دروست كراوە، بۆیە میژووی ئەو حاجی لەقلەقانە كۆنترە وەك ئەوەی ئێستا هێلانەكەی ماوە.
ئەحمەد شاكر شێخە ساڵەیی- شوێنەوار ناس