زانكۆی هەڵەبجە چەند بڕیارێك سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن دەردەكات

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین -

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی سەبارەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەركرد، بڕبیاریشیدا بەشە ناوخۆییەكان لە رۆژی 4-10 بەسەر ئەو خوێندكارانە دابەشبكرێت كە 40 كیلۆمەتر لەسەنتەری شاری هەڵەبجەوە دوورن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی زانكۆی هەڵەبجە، كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ 1-10-2020، ئەنجومەنی زانكۆكه لە كۆبوونەوەیەكدا دوای گفتوگۆكردن سەبارەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، كە ئەمانەی خوارەوەن:

١-خوێندنی زانكۆی هەڵەبجە بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەكات تاوەكو رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٢٥) بە جۆرێك وانە تیۆرییەكان بە شێوازی ئەلكترۆنی ووانە پراكتیكیەكان لە كەمپەس دەبێت بە رەچاوكردن رێكارە تەندروستیەكان، ئەمەش بەهۆی رەوشی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە دوای (٢٠٢٠/١٠/٢٥) خوێندن لە نێو كەمپەس دەستپێدەكات بە رەچاوكردن وجێبەجێكردنی رێكارە تەندروستیەكان.

2- لە رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٤) بەشە ناوخۆیی بەسەر خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە دابەش دەكرێت بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانەوە رادەگەیەنرێت. وە بەشە ناوخۆیی تەنها بەو خوێندكارانە دەدرێت كە سەرو (٤٠كم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە. 

٣-پێویستە سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران، هەروەها خوێندكاران لە كاتی دەوامی زانكۆ ولە بەشەناوخۆیی پابەندیی تەواو بن بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە.

4- خوێندنی ئێواران لەنێو كەمپەس لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەكات.

٥-خوێندنی باڵا/ ماستەر لە نێو كەمپەس لە (١١/١٠/٢٠٢٠) دەستپێدەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن