ئەستێرەیەکی ریاڵ تووشی پێکانهات

وەرزش

02/10/2020     ژمارەی بینراو 159


بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەواڵی پێکانی یاریزان کارڤاخالیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند پێکانەکەی قورسە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی ریاڵ مەدرید، پێکانەکەی ناوبراو لە ئەژنۆی راستیدایە و پێویستی بەماوەیەکە تا بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کەوا کارڤاخال بۆماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە و بەمەش بەشداریی لە یارییەکانی خولی پاڵەوانەکان و هەڵبژاردەکەشیدا ناکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن