شه‌جه‌ریان كۆچی دوایكردوه؟
ڕاچڵه‌كین-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری ئێرانی" محمد ره‌زا شه‌جه‌ریان" بۆته جێگه‌ی باسی پێگه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌واڵه‌كه دوره له‌ڕاستیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا دۆخی ته‌ندروستی باش نییه.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی له‌زاری دكتۆر حسن عباسی یه‌كێكه له پزیشكه‌كانی هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ریان باسی له‌وه كردوه ئێستا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له ژوری چاودێری چڕه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی مردن یان چونه حاڵه‌تی كۆما له‌سه‌ری ده‌وترێت ڕاست نییه ڕاسته دۆخی جه‌سته‌ی باش نییه.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه شه‌وی ڕابردوو یه‌كێك له هاوڕێكانی شه‌جه‌ریان سه‌ردانی كردوه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌ی پێدراوه نوستوه نه‌ك چوبێته حاڵه‌تی كۆماوه.
دكتۆر حسن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه په‌ستانی خوێنی شه‌جه‌ریان زۆر دابه‌زیوه و ڕێژه‌ی هه‌وكردن له له‌شی و زراویدا به‌رزه.
23 ی مانگی ڕابردوو شه‌جه‌ریان له نه‌خۆشخانه برایه‌وه ماڵه‌وه به‌ڵام 4 ی 10 به‌هۆی دوباره تێكچوونی باری ته‌ندروستی دوباره گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گشتی دۆخی ته‌ندروستی جێگیر نییه.
ئه‌م ئه‌ستێره‌ی‌ه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.