11 ساڵە ئەردەڵان-ی "كچی گاور" جێی هێشتووین

هەمەڕەنگ

10/10/2020     ژمارەی بینراو 831

راچڵەكین-

11 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئەردەڵان بەكر یەكێك لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد، تێدەپەڕێت كەلەرۆژێكی وەك ئەمڕۆ لەوڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی كرد. 

ئەردەڵان بەكر لە ساڵی 1967 لەگەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لە دایك بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە و دواتر بووەتە پێشمەرگە و لە كۆتای هەشتاكاندا یەكەم بەرهەمی تۆماركردووە، لەدوای كە، كورستانی بەرەو وڵاتی سوید بەجێهێشتووە، لەزۆربەی ئاهەنگ و بۆنە نیشتمانییەكاندا بەشداریكردووە .

خاوەنی  پێنج ئەلبومە و زۆربەی بەرهەمەكانیشی تێكست و میلۆدی  خۆی بووە كە پێكهاتوون لە (كچی گاور 1997، بەینۆ 1998، هەورامان 2000، زۆر دەترسم 2003، خەونیك بوو 2007) .

ئەردەڵان بەكر لە رۆژی 10-10-2009 لە تەمەنی 42 ساڵیدا، دوای ماملانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد. لە ئێوارەی 2009/10/14، تەرمەكەی گەیشتەوە هەولێرو رۆژی 2009/10/15، لە مەراسیمێكی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاك سپێردرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن