پزیشكێك واده‌ی كۆتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رده‌كه‌وێت؟ ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
دكتۆر میخایل فاوورۆف به‌ڕێوبه‌ری زانستی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی په‌تا كه سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆی " كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا" باسی له‌وه كردوه شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی كه ساڵی 1918 یه‌كه‌مجار بڵاوبۆته‌وه توانای كه‌مبۆته‌وه له ساڵی 2019 دا له‌كاتێكدا یه‌كه‌م شه‌پۆلی ئه‌م ڤایرۆسه 20 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌وروپی كوشت.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه مێژووی په‌تاكان ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه په‌تای كۆرۆنا كۆتای نایه‌ت هه‌تا ساڵی 2022 و سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌كارهێنانی ده‌مامك %100 له ڤایرۆسه‌كه پارێزراوت ناكات به‌ڵام ڕێژه‌ی چونه ژوره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ناو له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه و مرۆڤایه‌تی ناچار ده‌بێت ساڵی 2021 و ته‌نانه‌ت 2022 ش ده‌مامك به‌كاربهێنن.
بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێكی گونجاو و به‌هێز له‌كۆی ئه‌و 167 ڤاكسینه‌ی ئێستا له قۆناغه‌كانی كۆتای تاقیكردنه‌وه‌دا دكتۆر میخایل باس له‌وه ده‌كات پێویسته یه‌كێك له باشترینی ئه‌م ڤاكسینانه هه‌ڵببژیچردرێت و له‌سه‌ر 10 هه‌زار كه‌س تاقیبكرێته‌وه و دواتر بكرێته ڤاكسینێكی جیهانی.
بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای لێبێت پێویسته %70 ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌رگری له جه‌سته‌یاندا دژی ڤایرۆسه‌كه دروست ببێت و ئه‌مه‌ش به‌كتوپڕ نابێت و پێویستی به تێپه‌ڕ بوونی ساڵ و دوو ساڵ و زیاتریش هه‌یه و دوای كۆتای هاتنی ڤایرۆسه‌كه‌ش ژیانی مرۆڤایه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێشتر چونكه به ته‌واوه‌تی دۆخی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانیش گۆڕنكاری به‌سه‌ردا دێت.