تمەن بەرامبەر دۆلار كەوتە سەر ئەژنۆ

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 4252


راچڵەكین-

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر سێ ملیۆن و 220 هەزار تمەنی ئێرانیە بەحەواڵەو بە كاش 3 ملیۆن و 150 هەزار تمەن بەرامبەر 100 دۆلارە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، كۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانكی ئێرانیدا سەپاند.

هاوكات بانكی ناوندی ئێران رایگەیاند:" "ئامانج لە سزا نوێیەكان بانگەشەی سیاسی و بەكارهێنانی ناوخۆیی ئەمریكیە و كاریگەری زۆری ئابووری نابێت".

شارەزایانیش دەڵێن، ئەو هەنگاوە نوێیەی ئیدارەی ئەمریكا ئامانج لێی دابڕاندنی ئێرانە لە جیهان و پەكخستنی ئابووری وڵاتەكە و ناچاركردنی تارانە بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن .

كۆمارییەكان لەوباوەڕەدان ئەو هەنگاوانە لە كۆتاییدا ئابووری ئێران بڕووخێنێت، لەكاتێكدا ئێستا فرۆشی نەوتی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و ئابوورییەكەشی لەژێر كاریگەری تووندی سزاكانی ئەمریكادایە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن