ڤیدیۆ: منداڵێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له ده‌ستی ڕفێنه‌رێك ڕزگاری ده‌بێت
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر ڤیدیۆیی ساتی سه‌رنه‌كه‌وتنی پیاوێكیان له ڕفاندنی منداڵێك له باوه‌شی دایكی بڵاوكرده‌وه و له چركه‌كانی كۆتایدا گه‌نجێك فریای ئه‌م دایك و منداڵه ده‌كه‌وێت و له‌ده‌ست ئه‌م پیاوه ڕزگاریان ده‌كات.
ڕوداوه‌كه له ناوچه‌ی سیبكۆ له "حه‌ی سه‌لام" ڕویداوه و گه‌نجێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به كۆڵانێكی چۆڵدا به‌ڕێكه‌وت تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌بێته ڕزگاركه‌ری گیانی منداڵێك له‌ده‌ست پیاوێك كه ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه له باوه‌شی دایكی بڕفێنێت و ڤیدیۆكه به كامێرای چاودێری تۆماركراوه.