کۆڤید 19 لە نێوان بێباکی و توندگیریدا

تەندروستی

13/10/2020     ژمارەی بینراو 193

کۆڤید 19 لە نێوان بێباکی و توندگیریدا


ڕاچڵه‌كین-
 دیارە نامەوێت باسی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بکەم بە درێژی، چونکە زۆر لە میدیاو سەرچاوەکان باسکراوەو زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگا دەیزانن و فێری بون، بەڵام بڕوا پێ هەبون و مامەڵە کردن لەگەڵ زانیاریەکان جیاوازە، مرۆڤ ئازادە لە بیرو ڕا و لە پابەندبون بە ڕێنمایی یان بۆ چونە تەندروستیەکان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای چه‌ند دێڕێكی ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ كه‌ دكتۆر یوسف پزیشكی ڕژێنه‌كان له‌سه‌ر بێباكب و توندگیری له‌ بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوسیویه‌تی.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام بابەتێک بو لە گۆڤاری بەناوبانگی (Nature) کە لەڕوی پەتاناسیەوە باسی ئەو ڤایرۆسەی دەکرد، حەز دەکەم خاڵە سەرەکیەکانی لێرە باس بکەم"

1-ڕێژەی دەستکەوتنی بەرگری بەکۆمەڵ لە ناو کۆمەڵگا لەو هەلو مەرجەی چین و ئەمریکا کە ژمارەیەکی زۆر توشبویان هەیە، ڕەت ناکات لە 6% ی توش نەبوەکان.

2- ئەگەر ڤاکسینێکی سەرکەوتو دروست بکرێت ماوەی بەرگریبەخشیی دیار نیە، پێشبینی دەکرێت تەنیا شەش مانگ بۆ ساڵێک و نیو بێت.

3-ئەگەرێکی یەکجار لاوازە کە ڤایرۆسەکە پێش مانگی شەشی 2021 کۆتایی بێت، لەوانەیشە ساڵانە لەوەرزی سەرما سەرهەڵبداتەوە.

4- تەنیا ڕێکارێک کە مرۆڤەکان بتوانن بەکاری بێنن بۆ خۆپاراستن بریتین لە دورکەوتنەوە لەیەک، دەست و دەم شوشتن و ماسک بەکارهێنان.

5-پێده‌چێت پەیوەندی و ڕەفتاری مرۆڤەکان گۆڕانی یەکجاری بەسەردا بێت ،ماسک ببێت بە کلتور و لێک دور کەوتنەوەیش بە ڕەفتاری ویستراو.

هەڵس و کەوتی ژیرندە ناوەند ڕەویە، ترسان و هەمیشە بیر لێکردنەوە زیانبەخشە، ڕەشبینی هیچ کاتێک بەرهەمی نابێت، بەڵام کەمتەرخەمی و بێباکی بەتایبەتی لە قوتابخانەو کۆلێژو بازاڕەکان پەشیمانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن