نیشانه‌كانی هەوکردنی درێژخایەنی پێڵوی چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

14/10/2020     ژمارەی بینراو 1678

نیشانه‌كانی هەوکردنی درێژخایەنی پێڵوی چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

ڕاچڵه‌كین-

بریتییە لە هەوکردنی لێواری پێلوی چاو (پێلووی سەرەوە و خوارەوە) ، هۆکارێکی باوی هەراسانی پێلوی چاو و هەستکردن بە دڕی پێلوی چاوە لەهەموو تەمەن و ڕەگەزێک، دكتۆر كاروان پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەریی چاو له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ چاو ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

بە گشتی ترس لەسەر لەدەستدانی بینین دروستناکات، بەڵام ئەگەر هەیە ببێتە هۆی تێکچونی شێوەی پێلوی چاو، لەهەندێک باری دەگمەن دا دەبێتە هۆی تێکچوونی گلێنەی چاو تێکچوونی هەستی بینین.

بە پێی توێژینەوەیەک کە ناو خەڵک کراوە لە ئیسپانیا نزیکەی ٢٢% خەڵک نیشانەکانی هەوکردنیان هەیە و نزیکەی ٩% کاریگەری لەسەریان دروستکردوە، نزیکەی نیوەی ئەوانەی هەوکردنی پێلوی چاویان هەیە، وشکی چاویشیان هەیە و بەشێکیان جۆرێک لە چەوری پێست و زیپکەی دەم و چاویان هەیە.

نیشانەکانی:
سووربوونەوەی چاو، برژانەوە، هەستکردن بە هەبوونی شتی وورد لەناو چاو، چاوئاوکردن، هەبوونی تۆشکە لەسەر پێلوی چاو پێکەوەنووسانی پێڵوەکان، لێلبوونی کاتیی بینین و ترسانی چاو لە ڕووناکی، بەیانیان کاتی هەستان لە خەو نیشانەکانی لە هەموو کاتێک توندترن. زۆر جار بەرەو باشبوون دەچێت پاشان وەکخۆی لێدێتەوە.

چارەسەر بە گرنگیدان بە خاوێنی پێلوەکان دەبێت زۆرجار پێویستی بە چارەسەری تر بە قەترە و مەرهەم و حەب دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن