بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زستانه نه‌خۆش نه‌كه‌ویت..چای زه‌نجه‌فیل بخۆ
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تای زستانه زۆر ده‌بێت، خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیل به گه‌رمی یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وه ته‌ندروست و به‌سوودانه‌ی كه توانای هه‌یه ڕۆڵ ببینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی په‌تای زستان.
پێگه‌ی" پۆلد سكای" گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه ته‌ندروسته‌ی له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه ڕونكردۆته‌وه و ئه‌مانه‌ش گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌كانیه‌تی:
1- یارمه‌تی چالاككردنی سوڕی خوێن ده‌دات و ژه‌هری جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه.
2- گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس چاره‌سه‌ر ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی هه‌بوونی ڕیشاڵه تیایدا كه واده‌كات هه‌رسی گه‌ده ئاسان ببێت.
3- بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆر به‌سووده و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
4- ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و خوێن و پێست و په‌نكریاس و قۆڵۆن و مه‌مك و جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌ر هه‌بوونی مادده‌ی" فلاڤینۆید" كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌به‌رده‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و چالاكی ده‌ردانی ئه‌نزیمه‌كان ڕێكده‌خات.