نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توشی كۆرۆنا بویت
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره نیللی سۆسیدۆفا پسپۆڕی فیزیای زینده‌ی باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و نیشانه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان نییه و بگره نیشانه‌كانی توشبونیان له نیشانه‌ی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان ده‌چێت، ئه‌م خانمه پزیشكه ڕونیده‌كاته‌وه چۆن ده‌كرێت ئه‌م حاڵه‌ته جیابكرێته‌وه.
دكتۆره نیللی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه‌یان تیادا ده‌رناكه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ستی تام و بۆنكردن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌م توشبوه‌وه توشی نه‌خۆشییه‌كه بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سانی دیكه‌ش توشبكات و ئه‌م نیشانه‌یه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت توشبووه‌كه به‌رگری له له‌شیدا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه."
له ئێستادا له ڕوسیا وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی ڕێكخستنی لیستی ناوی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كاربهێندرێت كه له ماوه‌ی ڕابردوو له وڵاتی ڕوسیا به‌رهه‌میهێنا و مانگانه 6 ملیۆن ڤاكسین به‌رهه‌مده‌هێندرێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌كرێت %60-70 ی هاوڵاتیان له‌ماوه‌ی 9-12 مانگ ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.