ڕۆتینێكی به‌یانیان له شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه وه‌رزشكردنی به‌یانیان وه‌ك" ڕۆشتن به خێرای و پاسكیل سواری " ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
زاناكان ئاشكرایان كردوه وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك له به‌یانیان زوودا به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 2800 به‌شداربوو له ئیسپانیا ئه‌نجامدراوه كه ڕۆژانه له كاتژمێر 8-10 ی به‌یانیان چالاكن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به وه‌ره‌می پرۆستات و مه‌مك كه‌مده‌بێته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكتۆر " مانولیس كۆگڤیناس" له په‌یمانگای به‌رشه‌لۆنه بۆ ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت" ئاشكرایه چالاكی جه‌سته‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی له‌ش له‌وانه‌ش هه‌ریه‌ك له هۆرمۆنه سێكسیه‌كان و میلاتۆنین و له‌گه‌ڵیدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زینده‌چالاكی له‌ش و هه‌رسی خۆراك و ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌سێك توشی شێرپه‌نجه ببێت ده‌ردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین له له‌شیاندا ده‌وه‌ستێت.
هۆرمۆنی میلاتۆنین شه‌وانه كاتی نوستن له‌ناو جه‌سته‌دا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و دژه شێرپه‌نجه‌یه و باشترین ڕێگه‌ش بۆ دووربوون له توشبوون به شێرپه‌نجه" ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌ستته‌ی مامناوه‌ند بۆ ماوه‌ی 150 خوله‌ك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕۆژێكدا و نوستن وه‌ك پێویست له شه‌واندا.