یۆنامی لەسەر سووتاندنی ئاڵای كوردستان هاتە دەنگ

کوردستان

17/10/2020     ژمارەی بینراو 344

راچڵەكین-

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق ناسراو بە " یۆنامی" سەركۆنەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هەڵكوتانە سەربارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق - یۆنامی لەجریوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" هەڕەشە و تۆقاندن چارەسەری ناكۆكییەكان ناكەن." 

ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھوشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن