یۆنان سنورەكانی بەڕووی كۆچبەران دادەخات

جیهان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 207

یۆنان بەدرێژایی 26 كیلۆمەتر سنوورەكانی لەگەڵ توركیا بەربەست دەكات

راچڵەكین –

حكومەتی یۆنان لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ رێگریكردن لە هاتنی كۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەكەی، بڕیاریداوە بەشێك لە سنوورەكانی لەگەڵ توركیا لەڕێگەی بەستی ئاسنینەوە دابخات.

كیریاكوس میتسوتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، بەربەستكردنی سنوور لەگەڵ توركیا، لەمانگی 4ی 2021 جێبەجێ دەكرێت، بەو هیوایەی كاریگەری هەبێت لەسەر كۆتایی هێنان بە هاتنی كۆچبەری نایاسایی.

 بەپێی راگەیاندراوێكی نوسینگەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی یۆنان، پرۆژەی بەربەستكردنی سنوور كە درێژییەكەی 26 كیلۆمەتر دەبێت، لەناوچەی ئیڤرۆس لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەبێت، كە سەرباری دروستكردنی بەربەستە ئاسنینەكە، 400 پاسەوانی دیكەش لەناوچەكە جێگیر دەكەن.
 
زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی هەوڵی چوونە ئەوروپا دەدەن، لەڕێگەی توركیاوە خۆیان دەگەیەننە یۆنان و لەوێشەوە ئاودیوی وڵاتانی دیكەی ئەوروپا دەبن، لەماوەی رابردووشدا بەسەدان كۆچبەری نایاسایی لە دورگەكانی یۆنان دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن