بۆ سه‌لماندنی دڵسۆزی خۆی ئاوی ته‌والێتی خوارده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه كارمه‌ندێكی یه‌كێك له كارگه‌كانی چین بۆ ده‌رخستنی دڵسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی و دڵسۆزی بۆ كاره‌كه‌ی ڕه‌فتارێكی جیاوازی سه‌لماند و ئاوی ناو ته‌والێتی فه‌رمانگه‌كه‌ی خوارده‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا خانمێك كه كارمه‌ندی خاوێنكردنه‌وه‌یه له كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له شاری" شاندۆنگ" له ڕۆژهه‌ڵاتی چین له‌كاتی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یان بۆ چاودێری كارمه‌نده‌كان ئاوی ناو گه‌لی ته‌والێته‌كه‌ی خوارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و لێی به‌رپرسه چه‌ند خاوێنه.