به‌وێنه.. له‌به‌ر زۆری كێشی به‌ده‌رگای شوقه‌كه‌یدا نه‌چوو به به‌رز كه‌ره‌وه هێنایانه ده‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ماوه‌ی 5 ساڵه له ژوره‌كه‌یدا وه‌ك زیندانی لێهاتوه و له‌به‌ر زۆری كێشی نه‌یتوانیوه بچێته ده‌ره‌وه به‌ڵام چیتر وره‌ی نه‌ماوه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه داوای یارمه‌تی له پیاوانی فریاكه‌وتن بكات بۆ ئه‌وه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌یه‌وه بیبه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن.
لجیسۆن هۆلتۆن ته‌مه‌نی 30 ساڵه و كێشی 317 كیلۆیه و بۆ ڕزگاركردنی 30 پیاوی فریاگوزرای له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ی له نهۆمی سێهه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژی بیبه‌نه ده‌ره‌وه .
هۆلتۆن له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" زه سه‌ن" باسی له‌وه كردوه پێشتر كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی هه‌بووه به‌ڵام له ساڵی 2014 ه‌وه ته‌واو ئالوده‌ی خواردنی خێرا بووه به‌جۆرێك به‌یانیان " كه‌باب و په‌تاته‌ی سوره‌وكراو و كێك به شۆكۆلاته و 3 ده‌فری گه‌وره مه‌عكه‌رۆنی نۆدلزی چینی و پارچه‌یه‌ك نان ده‌خوات و نیوه‌ڕوان دوو له‌فه په‌نیر و دوو قتو شۆكۆلاته و ئێواران سێ كیسه په‌تاته‌ی سوره‌وكراو ده‌خوات و هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك لیتر و نیو شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ه 5 قتوو خواردنه‌وه‌ی گازی ده‌خواته‌وه" و گه‌یشتۆته دۆخێك چاوه‌ڕوانی مردن ده‌كات.