زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر چالاكی ڤاكسینی AstraZeneca ده‌كه‌نه‌وه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
زانا به‌ریتانیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڤاكسینی AstraZeneca كه تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێندراوه چالاكه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بووه هۆی مردنی خۆبه‌خشێك له به‌رازیل كه له‌سه‌ری تاقیكرابویه‌وه.
كۆمه‌ڵێك زانای سه‌ربه‌خۆ له به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڤاكسینه‌كه زۆر به‌سوود و چالاكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه بكرێته جه‌سته‌وه.
ئه‌م زانایانه سه‌ر به كۆمپانیای AstraZeneca تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا نین و به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر دیڤد ماسیۆز له زانكۆی "بریستۆل" توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ئاشكرا نییه ئه‌و خۆبه‌خشه هه‌مان ڤاكسینی بۆ به‌كارهێنراوه یان جۆرێك ده‌رمانی دیكه‌ی له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له ڤاكسینه‌كه‌ی AstraZeneca به‌كارهێندراوه جۆرێك ڤایرۆسی ڕژێنی مه‌یمونه كه له‌ڕووی پێكهاته‌ی بۆماوه‌ییه‌وه هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه و له ئێستادا په‌رپێدانی ڤاكسینه‌كه به‌رده‌وامه.