دكتۆره به‌لقیس وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
وێنه‌یه‌كی دكتۆره به‌لقیس و كوڕه‌كه‌ی كه به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی دكتۆره‌وه بڵاویان كردۆته‌وه بۆته جێی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی، لەساڵی 1953 لەدایک بووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لەبەغدا بەڕێکردووە و بەغدا بووە شوێنی هونەرکردنی، لەساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە.
لەساڵی 1965 یەکەم گۆرانی بەناوی (وەرە بابڕۆین) لەئاوازی محەمەد قەدری و تێکستی فۆلکلۆر، لە رادیۆی بەغدا تۆمار کرد، کە تەمەنی ئەو 11 ساڵ بوو، ئێستاش خاوەنی 83 گۆرانی تۆمارکراوە و دوای چەند ساڵێک دابڕان، بە دووبارەکردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بەگۆرانی ووتن کردەوە.