بارساو ریال بەبێدەنگی كلاسیكۆ ئەنجامدەدەن

وەرزش

24/10/2020     ژمارەی بینراو 364

راچڵەكین-

كاتكۆ 17:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان، دوو جەمسەرە بریندارەكەی ئیسپانیا، 181 هەمین كەلاسیكۆی نێوانیان ئەنجامدەدەن.

یاریەكە لەیاریگای ( كامپ نۆ)و بەبێ ئامادەبوونی جەماوەری هەردوولا بەهۆی كۆرۆناوە بەرێوەدەچێت، ئەوەش یەكەمجارە لەمێژووی كلاسیكۆدا یاری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەبێ فشاری هاندەران ئەنجامبدرێت.

بارسا و ریال لەكاتێكدا بەرامبەر یەكدی یارییدەكەن، هەردووكیان لە یاریی رابردووی لالیگادا دۆڕاون، جگە لەوە ریال لە چامپیۆنزلیگیشدا دۆڕا بەڵام بارسا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

بارسا و ریال 244 یارییان بەرامبەر یەكدی ئەنجامداوە، هەریەكەیان 96 بردنەوەیان بەدەستهێناوە، 52 یاریی بەیەكسانبوون كۆتاییهاتووە، ریال مەدرید 404 گۆڵی تۆماركردووە و بارسێلۆناش خاوەنی 396 گۆڵە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن