به‌وێنه.. ئه‌دێل دوای دابه‌زاندنی كێشی بۆیه‌كه‌مجار ده‌ركه‌وته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه گۆرانیبێژی ناوداری به‌ریتانی" ئه‌دێل" ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ شه‌وی شه‌ممه بۆیه‌كه‌مجار دوای 12 ساڵ ده‌ركه‌وته‌وه و لایڤ میوزیكێكی ئه‌نجامدا.
له لایڤ میوزیكه‌كه‌دا ئه‌دێل باسی له‌وه كردوه كه نیوه‌ی كێشی خۆی دابه‌زاندوه و ئه‌مه‌ش به چه‌ند مانگێك به ده‌ستی هێناوه ئه‌دێل ده‌ڵێت" پێویست بووه ئه‌وه بكه‌م كه كردومه و من ئێستا نیوه‌ی ئه‌دێلی جارانم"


ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه له له‌نده‌ن له‌دایك بووه و له ساڵی 2015 ه‌وه هیچ كارێكی نوێی نییه و ئاشكرای كردوه له ئێستادا سه‌رقاڵی كاری نوێیه و به فانه‌كانی وتوه كه ئه‌وه ده‌زانێت ده‌ركه‌وتنی زۆر جیاوازه به‌راورد به كۆتا ده‌ركه‌وتنی به‌ڵام كۆرۆنا ڕێگه‌ی نه‌داوه لایڤ میوزیك بكات له ئه‌مساڵدا.

كۆتا ده‌ركه‌وتنی ئه‌دێل له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ 2008 بووه و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 12 ساڵ كه له چاوی هه‌واداره‌كانی دووره.
