وەرزی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 2857

راچڵەكین –

پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بارانبارین لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، كەشناسێكی عێراقیش دەڵێت، وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەری بەرزە هەوایەك كە روودەكاتە رۆژئاوای كیشوەری ئەوروپاو تەوژمێكی هەوای سارد و بایەكی خێرا و بارانبارین لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

كەشناسێكی عێراقی بەناوی محەمەد عەلی، كە بەردەوام پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاودەكاتەوە، پێشبینی كردووە بەم زووانە بەرزە هەوایەك روو بكاتە ناوچەكانی رۆژئاوای كیشوەری ئەوروپا، راشیگەیاندووە، ناوچەكانی باكوورو رۆژئاوای عێراق دەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو بەرزە هەوایەو ئەگەری باران بارینی لێدەكرێت.

بەپێی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە عێراقییە، لە هەفتەی داهاتووەوە یەكەم نزمە پاڵەپەستۆی هەوا روو لە عێراق و ناوچەكە دەكات، كە تەوژمێكی هەوای سارد و بایەكی خێرا و بارانبارین لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن