ڤیدیۆ: پیاوه شه‌یتانه‌كه ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ڕۆلف بۆتشۆلز به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی كه به " پیاوی شه‌یتان ناسراوه" توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و ناوی بچێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ئه‌ویش دوای ئه‌وه دێت 516 گۆڕانكاری له جه‌سته‌ی خۆیدا كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" NDTV" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه بۆتشۆلز ناوی چۆته كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان بۆ زۆرترین گۆڕانكاری كه له جه‌سته‌ی خۆیدا كردویه‌تی به‌ڵام بۆتشۆلز باس له‌وه ده‌كات هێشتا له گۆڕانكاریه‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
ئه‌م پیاوه له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن له‌ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات و له ساڵی 1999 ه‌وه سه‌رقاڵی گۆڕینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یه‌تی و ئێستاش دوای 20 ساڵ له به‌رده‌وامی له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌سته‌مه بناسرێته‌وه و ده‌شڵێت" ڕاسته شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌م گۆڕاوه به‌ڵام له ناخمدا من هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی پێشترم كه هه‌بووم"