ناتالی پۆرتمان: ھیچ گرتەیەکی نەشیاوم ئەنجام نەداوە لە فیلمەکانمدا

کەلتوور

05/11/2020     ژمارەی بینراو 450

ناتالی پۆرتمان: ھیچ گرتەیەکی نەشیاوم ئەنجام نەداوە لە فیلمەکانمدا

ڕاچڵه‌كین-

خانمە ئەکتەر ناتالی پۆرتمان دەربارەی گرتەی نەشیاو لەگەڵ پێگەی Showbiz Cheat Sheet ئاماژەی بەوە کرد کە لەساڵی 2005وە هیچ گرتەیەکی نەشیاوی ئەنجام نەداوە لە فیلمەکانیدا.

ئه‌م خانمه‌ ده‌شڵێت" کاتێک کە تەمەنم گەیشتە 18ساڵ دەرهێنەرەکان ئەو ڕۆڵانەیان بۆم پێشنیار دەکرد هەڵبەتە رازی بووم بەهەندێکیان بەڵام لە دووای فیلمی Closer هەموو شتێک گۆرا یەکەم پاڵاوتنم بوو بۆ ئۆسکار لە دووای سەیرکردنی فیلمەکە گوتم ئەمە چیە جەستەم گرینگتر بوو لە نواندنم لەم فیلمەدا خۆزگە بەژداریم نەکردایە لەم فیلمە لەو چرکە ساتەوە بڕیارم دا چیتر هیچ گرتەیەکی نەشیاو و ماچ کردن لە فیلمەکان ئەنجام نەدەم تەنانەت لە فیلمی No Strings Attached خانمە ئەکتەری جێگرەوە بەکار هاتوە لە زۆربەی گرتەکان تەنانەت ئەگەر گرتەکە تەنها ماچ کردنیش بێت، لەئێستادا تەنانەت بۆ فۆتۆسێشن و ئاهەنگەکانیش جلو بەرگی گونجاو دەپۆشم هەوڵ دەدەم وێنەیەکی جوان پێشکەشی داهاتوی منداڵەکانم بکەم.

ناتالی پۆرتمان لە دایکبوونی 1981 ه‌ له‌ نێتا-لی هێرشلاگ ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری ئەمەریکی - ئیسرائیلییە کە لە چەندین فیلم بەشداری کردووە و بەناوبانگترینی فیلمی (V for Vendetta) بوو کە لە ساڵی 2005 به‌رهه‌م هاتووه‌ هەروەها توانیویەتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئەکتەر لە ساڵی 2011 دا بباتەوە بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی (Black Swan) و ئەکتەرێکی جیهانی سینەمایی مارڤڵـە کە ڕۆلی لە فیلمەکانی (Thor) بینیوە و لە پڕۆژە نوێکەشدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.


س: كورد فیلم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن