كارداشیان ده‌نگی به تره‌مپ یان بایدن داوه؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی " كیم كارداشیان" وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌شداری ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای كردوه.
كیم له‌سه‌ره‌تاوه به جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگ سوور وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و زۆرینه‌ی هه‌واداره‌كانی كه پشتیوانی حیزبی دیموكراتین ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ڕه‌نگی سوور تایبه‌ته به كۆماریه‌كان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كیم ده‌نگی به تره‌مپ داوه.
به‌ڵام هه‌ر زوو كیم وێنه‌كه‌ی سڕیه‌وه و دواتر ڕه‌نگی وێنه‌كه‌ی گۆڕی بۆ ڕه‌ش و سپی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كرێت، و ئاشكراشی نه‌كردوه ده‌نگی به كام كاندیدی ئه‌مه‌ریكا داوه له‌كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.