دوو یاریزانی سەرەكی پێكهاتەی ریال مەدرید تووشی كۆرۆنا بوون

وەرزش

07/11/2020     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ شەممە، تووشبوونی دوو یاریزانی سەرەكی پێكهاتەی تیپی تۆپیی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی یانەی شاهانە بێت، هەریەك ئیدن هازاردو كاسیمێرۆ، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستادا جگە لەو دوو یاریزانە، تەواوی یاریزانانی ترو تیمی مەشق و راهێنانی تری یانەكە، ئەنجامی پشكنینەكانیان نەگەتیڤ بووەو تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن