گوڵی رەش
ڕاچڵهكین-
جۆرێكی دەگمەنی گوڵە و راستەوخۆ لە گوندی هالفیتی توركیا دەڕوێت، لە شێوەدا گوڵێكی ئاساییە، بەڵام لە رەنگیدا جیاوازە، سەرەڕای دەگمەنی و جوانییەكەی بەڵام زۆرێك وەك هێمایەكی شووم و بەدبەختی باسی لێوە دەكەن.
رەنگی ئەو گوڵە رەشێكی تاریك دەردەكەوێت، كەچی لە راستیدا قورمزییەكی تاریكە، ئەو لە بەهاردا رەنگێكی سووری كاڵی دەبێت، بەڵام لە هاوین رەنگەكەی رەش دەبێت، گوڵێكی وەرزییە و هاوینان بەژمارەیەكی كەم لە گوندی هالفیتی توركیا دەڕوێت، ئەوەش بەهۆی ئەو سروشتە دەگمەنەی خاكەكەی و ئاستی ترشێتی لە ئاوەكەیەدا.
ئەو گوڵە بۆ توركەكان هێمای رق و نادیاری و كارەسات و مردن و هەواڵی ناخۆشە، هاوكات هەندێك بەشیاوی فیلمی ترسناك و جادووی دەبینن، بەداخەوە ئێستە ئەو جۆرە گوڵە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوونە، بەتایبەتی لەوەتەی خەڵكی گوندەكە لە نەوەتەكانی سەتەی رابردووەوە بەهۆی بنیاتنانی بەنداوی بیریسیكەوە گوندەكەیان جێ هێشتووە.
ئێستا گوندی هالفیتی كۆن كەوتووەتە ژێر ئاوی رووباری فورات، دانیشتوانەكەی گوندەكەیان لە شوێنێكی تر لە دووری 10 كیلۆمەتر بنیات ناوەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەو جۆرە گوڵەیان لەوێ رواندووەتەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازی خاكەكەیەوە رواندنەوەی سەركەوتوو نەبووە.