لە یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، ڤینیسیوس جونیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی ریاڵ مەدرید دوای تۆمارکردنی گۆڵێک هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا.
دواتر و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئەو یاریزانە رایگەیاند کاریگەری رۆناڵدۆی لەسەربووە چونکە لە پشووی نێوان تایمەکان، دۆن سەردانی کردوون.
ئەو یاریزانە وتویەتی " رۆناڵدۆ لە نێوان دوو تایمى یارى کلاسیکۆدا هات بۆ ژووى جلگۆڕینى ڕیاڵ مەدرید لە پێناوى پاڵپشتیکردن و بەرزکردنەوەى ورەى یاریزانەکان "
ڤینیسیۆس دووپاتیدەکاتەوە، هەر لەبەر ئەمەش کاتێک گۆڵەکەى تۆمارکردووە لە کلاسیکۆدا هاوشێوەى ڕۆناڵدۆ ئاهەنگى گێراوە و دەڵێت "ڕۆناڵدۆ یاریزانێکى سەرکەوتووە لە ناوەوە و دەرەوەى یاریگادا".