زینای ئەلیکترونی چییه؟
ڕاچڵهكین-
لەوانەیە زۆربەتان ئێستا لەگەل بیستنی ئەم وشەیە شۆک دەبن و نازانن مانای چییە؟ دكتۆره دیلمان پسپۆری پزیشکی دادوەری لهم بابهتهدا ڕونكردنهوه لهسهر ئهم بابهته دهدات.
مەبەستمان لە زینای ئەلیکترۆنی جۆرێکە لە جۆرەکانی بەدڕەوشتی کە لەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت(گفتووگۆی نیوان دوو کەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەکانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیو لەسەر شاشەی ئینتهرنێت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت).
دكتۆره دیلمان دهڵێت" ئێمهی پزیشکانی دادوەری لەگەل کێشە گەورەکانی کۆمەڵگا مامەڵە دەکەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین، بەڵام لایەنە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین. کە شتێک دەبینین کە ڕێژەکەی زۆر بووە وەک ئەرکی سەرشانمان پێویستە هوشیاری بدەینە کۆمەڵگایەک کە نەوەی ئێمهی تیدا گەورە دەبێت.
دڵنیابن لەوەی هیچ شتیک باس ناکریت کە تەنها حالەتیک دوو حالەت یان تۆزێکیش زیاتر بیت، لە ئیستادا حالەتی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادی کردووە لەگەل دارمانی خێزان دەزانم هۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرە بەلام لەهەر هەمووی کارەساتتر ئەو هۆکارەیە کە سوشیال میدیا دروستی دەکات بەتایبەتی( زینای ئەلیکترۆنی) : لە راستیدا تێکەڵ بوون لە انترنت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات.
فەیس بووک و ئینستاگرام و سناپ و تیک تۆک جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تیدایە لە پشتی شاشەکانەوە گفتوگۆت لەگەل دەکەن یەکەم جار بە سڵاوێک دەست پێ دەکات ئینجا یەکتر ناسین و دواتر کارەساتی تر کەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن تیک دەدات مندال و خێزان پەرتەوازە دەکات و کە دەگاتە دادگاو پزیشکی دادوەری کێشەکە چارەسەری زۆر زەحمەتە.
کاتێک پرسیار دەکەین لە کەسەکان کە هۆکاری چییە وات کردووە؟لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی کردوومانە تەنها لەسەر ئینتهرنێت بوو راستی نەبوو) .لێرەوە دەمەوی بڵێم، بەهیچ شێوەیەک ئینتهرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە زینا هەر زینایە.دەمەوی ڕووی قسەم ئاراستەی هەردوو ڕەگەز بکەم کە ئەوانەی ئەم کارە دەکەن ئایا رازی دەبن کەسێک وا لە کەسە نزیکەکانی ئێوە بکات؟
لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەکان دەست پێ دەکات کە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵک کە زینا هەر زینایە لە ئینتهرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە، تكایه ئینتهرنێت بەکار بینن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشەنبیری نەک بۆ شتی تر.