لەشکر حەمید: لە بەشێک لە دوکانەکان مریشکی بەستوو بە فرێش دەفرۆشرێت

کوردستان

14/11/2020     ژمارەی بینراو 482

راچڵەکین-

سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى دەڵێت، پسوڵەى سەرپێچىیان بۆ چەند دوکانێک کراوە کە مریشى بەستویان خاوکردوەتەوە و وەک مریشکى فرێش فرۆشتویانە.

لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانی رایگەیاندووە:" ئەوەى ئێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینى دەیفرۆشن بە هاووڵاتییان کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە ناو بازاڕ ١٥ پسوڵەى سەرپێچییان کردوە بۆ ئەو شوێنانەى کە مریشک لەسەر سینى دەفرۆشن و لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەوشێوازە مریشک بفرۆشرێت و دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوى هاووڵاتییەکە خۆى سەرببڕدرێت".

داواى لە هاووڵاتییانیش کرد کە لەکاتى کڕینى مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوى خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان گەر مریشکى بەستو دەکڕن پێویستە لەیبڵى شوێنەکەى پێوەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن