راچڵه‌كین- سپۆرت
له یاریی لوتكه‌ی نه‌یشنس لیگی ئه‌وروپا, هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له پورتوگال بباته‌وه.
پاڵه‌وانی یارییه‌كه نگۆلۆ كانتی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی بوو كه ته‌نیا گۆڵی یارییه‌كه‌ی له خوله‌كی 53 بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه فه‌ڕه‌نسای گه‌یانده لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و پێش پورتوگال كه‌وت.