تاتۆ له‌ناو ژاپۆنیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ژاپۆنی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و بیرۆكه‌یه بگۆڕن كه 400 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر تاتۆ وتراوه و باس له‌وه كراوه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان تاتۆ و چه‌ته تاوانكاره‌كان.
له ئێستادا له به‌شێك له مه‌له‌وانگه و كه‌ناری ده‌ریا و سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رزشكردن ڕێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاتۆ به له‌شیانه‌وه هه‌یه سه‌ردانی بكه‌ن و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده كردوه وێنه‌كانی له گه‌رماوێكی گشتی تۆماركردوه.
هیرۆكی تاكامورا ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ نوسه‌ره و ده‌ڵێت" له سه‌ده‌ی 21 دا ژماره‌ی ئه‌و گۆڤارانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به تاتۆ ڕووی له زیادبوون كردوه و ئێستا له ناو خانمان ئاره‌زوو له‌سه‌ر تاتۆ زۆر بووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه تاتۆ ببێته بابه‌تێكی ئاسایی له ژاپۆن هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له ئه‌وروپا قبوڵكراوه"
به‌ڵام بوشیهارا ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ هێشتا پێی شه‌رمه باوكی تاتۆكانی سه‌ر له‌شی ببینێت، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كاری تاتۆ ده‌كات ده‌ڵێت" دایك و باوكت ده‌مرن و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت جێتده‌هێڵێت و منداڵه‌كانت گه‌وره ده‌بن به‌ڵام تاتۆكه‌ی سه‌ر له‌شت هه‌تا مردن له‌گه‌ڵته.