زانیاری لەسەر گیانلەدەستدانی گەنجەکەی رانیە لە وڵاتی سوید

کوردستان

17/11/2020     ژمارەی بینراو 3387

راچڵەکین-

دوای سێ رۆژ لە گیانلەدەستدانی دوێنێ دووشەممە تەرمی گەنجێکی کوردی رانیە لە هۆتێل شیڕاتۆن له ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دۆزرایەوە و کەسوکارەکەشی دەڵێن:" جارێ نازانین کوژراوە یاخود خۆی گیانی لەدەستداوە".

ئومێد عومەر، برای گەنجە کوژراوەکە لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" لە شەوی هەینی لەسەر شەممەی رابردووەوە براکەم دەنگی نەبوو، بەڵام ئێمە شەوی یەکشەممە بە رووداوەکەمان زانی و تا ئێستاش تەرمەکەمان نەبینیوە تا بزانین کوژراوە یاخود خۆی گیانی لەدەستداوە، ئێستا تەرمەکەی لای پۆلیسە".

ئەو گەنجەی ناوی بڵێسە عومەرە، تەمەنی نزیکە ٣٥ ساڵ دەبێت.

وتیشی:" براکەم خۆی لە کوردستان نیشتەجی بوو، بەڵام ماوە ماوە بە سەردان دەهاتە وڵاتی سوید، لە کۆبانێ لەگەڵ هێزەکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کاریکردووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن