له‌بیرچوونه‌وه
ڕاچڵهكین-
بێگومان ئێمه هه‌موومان توشی حاڵه‌تی لهبیرجوونهوه ده‌بین به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌مان به‌جۆرێك، ره‌نگه هه‌ندێكجار سه‌رمان له‌وه سوڕبمێنێت بۆچی ته‌نها له‌بوارێكی تایبه‌ت شتمان لهبیردهجێتهوه، بۆچی له‌بواره‌كانی تر زۆر چالاكین و ده‌توانین به‌ئاسانی شته‌كان به‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه، بۆ نموونه هه‌ندێ كه‌س ته‌نها له ژماره كێشه‌یان هه‌یه ناتوانن ژماره‌كان به‌بیر خۆیان بهێننه‌وه یانیش هه‌ندێك كێشه‌یان هه‌یه لهبهبیرهاتنهوهی(ناو). ئه‌مانه هه‌مووی حاڵه‌تی ئاسایین چونكه هه‌موو مرۆڤێك توشی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت كه‌واته نابێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه توشی تێكچونی یاده‌وه‌ری بووین، به‌ڵكو ئه‌مه گرفتێكه به‌ئاسانی ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێت. مرۆڤ سێ یادگه‌ی هه‌یه سه‌ره‌تا ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه وه‌ریده‌گرین ده‌چێته یادگه‌ی هه‌ستی، كه له‌رێگه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه وه‌ریده‌گرین، ئه‌مه مانه‌وه‌یان لێره چارێگه چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت وه‌ك بینی ئه‌و هه‌موو شته‌ی لهدهوروبهرماندایه، چونكه مرۆڤ ناتوانێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبینێت له‌یه‌ك كاتدا كۆی بكاته‌وه، ته‌نها ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویستن ده‌چێته ناو یادگه‌ی كورتخایه‌ن و به‌پێی مامه‌ڵه‌كردنی تاكه‌كه ده‌بێت و له‌ناو ئه‌م یادگهیهش ته‌نها ماوه‌ی 15 تا 18 چركه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئه‌م زانیارییه له رێگای زیاتر دووباره ته‌ماشاكردنه‌وه یاخوت دووباره خوێندنه‌وه چه‌ند جارێك ئینجا ده‌چێته ناو یادگه‌ی درێژخایه‌ن.
ئه‌وكاته‌ی ئێمه نا‌توانیین رووداوه‌كان، بابهتهكان، هێماكان یان ژماره‌كان به‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌یه زانیارییه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ناو یادگه‌ی درێژخایه‌ن، چونكه ئێمه به‌پێی پێویست نه‌مانتوانیوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه یادگه‌ی درێژخایه‌ن ده‌توانێت زۆرترین زانیاری عه‌مبار بكات بۆماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵیبگرێت و بیپارێزێت له له‌ناوچون.
هۆكاره‌كانی له‌بیرچوونه‌وه:
زانایان و پسپۆڕانی بواری ده‌روونناسی هه‌وڵی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه هۆكاری له‌بیرچوونه‌وه چییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌یان خسته ڕوو:
هۆكاری یه‌كه‌م/ پشتگوێ خستنی زانیاریه‌كان: مه‌به‌ست له‌پشتگوێ خستنی زانیارییه‌كان ئه‌مه‌یه كه‌تاك ئه‌م زانیاریانه‌ی وه‌ریگرتوه به‌كاریناهێنێت و پشتگوێ ده‌خات، بۆیه توشی له‌بیرچونه‌وه ده‌بێت.
هۆكاری دووه‌م/ پوكانه‌وه زانیاریه‌كان: ئه‌میش هۆكارێكی تره چونكه رۆژ به‌دوای رۆژ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ناو یادگه‌ی درێژخایه‌نی مرۆڤ هه‌یه توشی پوكانه‌وه و له‌ناوچوون ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده تاكه‌كه ته‌مه‌نی گه‌وره‌تربێت ئه‌وه‌نده زیاتر زانیارییه‌كان توشی له‌ناوچوون ده‌بن. تۆێژینه‌وه نوێكانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌ن داده‌چن توشی له‌بیرچونه‌وه ده‌بن.
هۆكاری سێیه‌م/ هه‌ندێك له‌زانایانی تر پێیان وایه فاكته‌رێكی تری له‌بیرچوونه‌وه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوونی زانیاریه‌كانه، ئه‌م زانایانه وای بۆده‌چن ئه‌وانه‌ی شتیان له‌بیر ده‌چێته‌وه به‌هۆی تێكه‌ڵاو بوونی زانیاریه‌كانه به‌تایبه‌تی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بابه‌تێك هه‌یه كه‌له‌یه‌ك ده‌چن، بۆیه زانایان پێیان باشه ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌یه‌ك ده‌چن نابێت به‌دوای یه‌كدا بخوێنرێت چونكه زانیارییه كۆنه‌كه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م زانیارییه نوێیه‌كه به‌مه‌ش توشی تێكه‌ڵبونی زانیاریه‌كان ده‌بێنه‌وه. فرۆیدیش هۆكاری له‌بیرچونه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆكبتكرنی ئه‌و كاره‌سات و روداوه ناخۆشانه‌ی كه‌هه‌ستی مرۆڤ بریندارده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌ندێ هۆكاری تریش دیاریكراون كه ده‌بنه هۆی له‌بیرچوونه‌وه وه‌ك:
هه‌ندێكی تر له‌زانایانی ده‌روونناسی پێیان وایه هۆكاری له‌بیرچونه‌وه بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌رێته‌وه كه تاك توشی روداوێك یان كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ده‌بێت.
هه‌ندێكی تر پێیان وایه هۆكاری له‌ناوچونی زانیاریه‌كان یان سڕینه‌وه‌ی له‌ناو یادگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆههڵنهمژینی پرۆتین له‌لایه‌ن مێشكه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رێگه گرتن له عه‌مباركردنی زانیاری.
زیان گه‌یاندن به مێشك؛ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی له‌بیرچونه‌وه.
هه‌ندێ ڕێنمایی بۆ ڕێگه كرتن له له‌بیرچوونه‌وه:
1- پسپۆڕان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه به‌هیچ جۆریك هه‌وڵنه‌ده‌ین ئازاری سه‌ر بده‌ین چونكه لێدان له‌سه‌ر زۆر زیانبه‌خشه، ئه‌گه‌ری له‌كار كه‌وتنی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان به‌دووربگرین له له‌بیرچونه‌وه پێویسته خۆمان لهزهبره كوشنده‌كان به‌دوور بگرین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هڵین به‌هیچ ئامێرێك یاخوت به‌شه‌ق له‌سه‌رمان بدرێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌ی خۆمان بپارێزین.
2- له‌رووی مانه‌وه‌ی زانیاریه‌كانیش ئه‌و زانیاریانه‌ی كه عه‌مبار كراون له‌ناو یادگه پێویسته به‌رده‌وام به‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه و پرۆڤه بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی كه هه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێبكه‌ین بۆمانه‌وه‌یان.
3- بۆمانه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌ناو یادگه پێویسته بابه‌ته‌كه یاخوت زانیارییه‌كه بنوسرێته‌وه، ته‌نها به‌شێوه‌ی زاره‌كی نه‌بێت چونكه نوسینه‌وه زانیاریه‌كه بۆماوه‌یه‌كی درێژ ده‌هێڵێته‌وه.
4- نابێت به‌به‌رده‌وامی خۆمان ته‌نها به‌یه‌ك كار خه‌ریك بكه‌ین ده‌بێت جموجۆلمان هه‌بێت و گرنگی به‌كاری تر بده‌ین، چونكه گرنگیدان به‌یه‌ك كار و فه‌رامۆشكردنی كاره‌كانی تر ده‌بێته هۆی سستبوونی خانه‌كانی مێشك به‌مه‌ش كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر یادگه.
5- له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێویسته تاك گۆشه‌گیر و ته‌نیا نه‌بێت، پێویسته كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری. گۆشه‌گیری و ته‌نیای هۆكارێكه بۆ له‌بیرچونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان.
6- له‌ڕووی وه‌رزشیه‌وه پێویسته گرنگی پێ بده‌ین چونكه وه‌رزش مێشك چالاك ده‌كات سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و جوڵه رێكده‌خات، به‌تایبه‌تی بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان.
7- پێویسته به‌رده‌وام سه‌رقاڵ نه‌بین كاتی پشوو بۆخۆمان ده‌بنێین و له‌ساڵێكدا چه‌ند جارێك سه‌فه‌ر بكه‌ین.
8- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ترس یان دڵهڕواكێمان هه‌بێت پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
9- گرنگی به‌مۆسیقا بده‌ین توێژینه‌وه‌یه‌كی نۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه مۆسیقا رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ خۆپاراستن له له‌بیرچونه‌وه به‌تایبه‌ت مۆسیقای كلاسیك.
10- باشتركردنی خواردن: پێویسته گرنگی به سه‌وزه و میوه بده‌ین، به‌تایبه‌تی خواردنی مۆز كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر چالاكبوونی مێشك و به‌بیرهاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆمان به دووربگرین له‌و خوارنانه‌ی كه رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وریان زۆره، له هه‌مان كاتدا گرنگی به خواردنه‌وه شیر بده‌ین. هه‌روه‌ها پێویسته به‌هه‌موو جۆرێك دووربكه‌وینه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مادده كهولیه‌كان، چونكه به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی خانه‌كانی مێشك.
تەنیا بەدرەدین- پسپۆری دەروونی