جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا لە شوباتی ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت

وەرزش

18/11/2020     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین-

یەكێتی فێدراسیۆنەكانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA"، ئەوەی ئاشكرا كرد كە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا لە شوباتی ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت.

فیفا لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە پلان وابوو لە مانگی داهاتودا جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆنا دواخرا.

بەم شێوەیە بڕیارە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەكانی فیفا لە ١ تا ١١ی شوباتی ساڵی داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن