خه‌ڵاتی نۆبڵ
ڕاچڵه‌كین-
پرۆگرامی خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ساڵی 2020 به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ئاشكرایان كرد كه مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵیان دواخستوه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه.
پێشبینی ده‌كرا " ده‌یڤید بیزلی" سه‌رۆكی پرۆگرامی خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی نه‌رویج بكات بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌وه بۆ نه‌هێشتنی برسێتی له جیهاندا به‌ڵام كۆرۆنا ئه‌م مه‌راسیمه‌ی دواخست.
له ئێستادا له ئۆسلۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هیچ جۆره مه‌راسیمێك ساز ناكرێت كه كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی تیادا بێت و به‌رپرسان له لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ هیوای ئه‌وه ده‌خوازن ساڵی داهاتوو بتوانن مه‌راسیمه‌كه به سه‌ركه‌وتووی ساز بكه‌ن و تا ئه‌و كاته په‌تای كۆرۆنا نه‌مابێت.