دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی
ڕاچڵه‌كین-
پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی گۆڕینی سیستمی خۆراكیه‌وه له جیهاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆر زیاد بكات كه گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه و هه‌تا ساڵی 2050 ڕێژه‌كه ده‌گاته 4 ملیار مرۆڤ.
له ئێستادا 500 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست گرفتی به‌دخۆراكی و لاوازیه‌وه ده‌ناڵێنن، په‌یمانگای بوتسدام تایبه‌ت به كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وا(PIK) له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی له‌ڕووی سیستمی خۆراكیه‌وه به هه‌مان ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وه له ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتوو ئه‌وه دۆخی ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی زۆر تێكده‌چێت و له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكتۆر "بنیامین بودیرسكی" ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به هه‌ده‌ردانی خۆراك و زیاد به‌كارهێنانی خۆراك و به‌رهه‌مه ئاژه‌لیه‌كان به‌م سیستمه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیستمی ژینگه و كشتوكاڵ و له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت جگه له‌وه‌ی ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان به‌هۆی زۆری كێشیانه‌وه زیاد ده‌كات هاوكات ژینگه زۆر زیاتر له ئێستا پیس ده‌بێت"