توێژینه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئاستی دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خێرا له له‌شی پیاوان كه‌مده‌بێته‌وه به‌راورد به خانمان و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش بۆ بواری به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
پێشتر چه‌ندین توێژینه‌وه جیاوازی نێوان پیاوان و خانمانی به توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕونكردۆته‌وه و باس له‌وه كراوه كه مه‌ترسی مردنی پیاوان به كۆرۆنا زیاتره به‌راورد به خانمان.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داتا له‌سه‌ر 308 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ستراسبۆرگ له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگیراوه دوای ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زۆرینه نیشانه‌ی سووكی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، دواتر ئاستی دژه‌ته‌نی له‌شی ئه‌م به‌شداربوانه وه‌رگیراوه .
توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئاستی دژه ته‌نه‌كان كه جۆرێك پرۆتینه و ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به خانه‌كانی له‌شه‌وه بنوسێت له له‌شی پیاوان زۆر خێرا كه‌مبۆته‌وه به‌راورد به له‌شی خانمان به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ته‌مه‌ن و كێشی له‌ش.