له‌به‌ر ئایفۆنێك گورچیله‌ی خۆی فرۆشت
ڕاچڵه‌كین-
هه‌رزه‌كارێكی چینی له‌پێناو هێنانه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئاواتیه‌تی گورچیله‌یه‌كی خۆی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی ئایفۆنێكی پێ بكڕێت به‌ڵام به‌هۆی ده‌رهێنانی گورچیله‌ی ئێستا له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" یونیلاد" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه گه‌نجێك به‌ناوی" وانك شانگوان" ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له بازاڕی ڕه‌ش گورچیله‌كه‌ی خۆی به 3200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
ئه‌م گه‌نجه باس له‌وه ده‌كات له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ژار نشین ده‌ژی و به پاره‌ی گورچیله‌ی ئایفۆن 4 و ئایپادی 2 ی كڕیوه و ئه‌و كاته‌ی چۆته ماڵه‌وه دایك و باوكی ناچاریان كردوه كه دان به‌ڕاستیه‌كه‌دا بنێت و ئاشكرای بكات پاره‌ی له‌كوێ بووه بۆ كڕینی ئه‌م دوو ئامێره.
شانگوان به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆیكراوه له ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروستدا گورچیله‌ی ده‌رهێندراوه جۆرێك ڤایرۆس بۆی گوازراوه‌ته‌وه و توشی سست بوونی گورچیله‌كانی كردوه و پێویسته هه‌موو ڕۆژێك گورچیله‌كانی بشۆردرێت و خوێنی له‌شی له ژه‌هر خاوێن بكرێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن به‌م تاوانه ده‌ستگیركراون و خێزانی ئه‌م گه‌نجه‌ش به بڕی 300 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه.