راچڵەکین-
لە رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.
سەرۆكایەتی هاوبەشی ئەنجومەنی جێبەجێكار رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی تەواوەتی هاتووچۆ لە (حەسەكەو قامیشلۆ و تەبقە و رەقە) بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ كە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ ی تشرینی دووەم دەستپێدەكات تا ٥ی كانونی یەكەم.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەوە، بڕیاردراوە بەراگرتنی هاتووچۆی پاس بۆ دەرەوەو ناوەوەی ناوچەكانی خۆ بەڕێوەبەری لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ جوتیاران و دابەشكردنی سوتەمەنی.
ئەنجومەنەکە، بڕیاریداوە بە داخستنی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە حكومییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەو ماوەیەدا دەرمانرێژكردنیان، بەڵام دامەزراوە تەندروستییەكان بەكراوەیی دەمێننەوەو كاری فڕنەكان و دەرمانخانەكانیش بەپێی خشتەیەك دیاریدەكرێت.