وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆ دا لە کەلار شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 259

راچڵەکین-

لە رووداوێکی هاتووچۆدا رێگای نێوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی (سەید مەحمود )، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو شەممە لەسەر رێگای نیوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی (سید محمود) رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی  مارسیدس بارهڵگڕ روویدا لە ئەنجامی روداوەکە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا. شۆفێرەکەی دیکە  بریندار بوو.

هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید(مەلا احمد کەلاری)کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی گەرمیان، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن