جێڵی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ست
ڕاچڵه‌كین-
له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی جێڵی تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ست 7 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی ڕوسیا داخڵ كراون و 2 كه‌سیان كه‌وتونه‌ته كۆماوه.
ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌ی" تاتینسكی " له یاقوتیا ڕویداوه و ئه‌م كه‌سانه‌ش گیراوه‌یه‌كیان خواردۆته‌وه كه %69 ی میسانۆله و بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌كارده‌هێندرێت و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كرێت به به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره شله‌یه بۆ ده‌سته‌كانیان هه‌تا له مه‌ترسی توشبوون به كۆرۆنا دووربن.
به‌گوێره‌ی داتاكان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵ و دوو پیاوی ته‌مه‌ن 27- 59 ساڵ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و تیمی پزیشكی 6 كه‌سی دیكه‌یان له یاكوتسك ه‌وه گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت و گیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 3 پیاو كه ته‌مه‌نیان 28 و 32 و 69 ساڵ بووه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی هه‌مان پێكهاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ته‌ندروستی گشتی فیدڕاڵی له ڕوسیا ئاشكرای كردوه كه 9 حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون به خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستیان تۆمار كردوه و 7 له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.