راچڵەکین-
مەسعود بارزانی، رایگەیاند، هاوسەری ئامۆزایەکی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، دەشڵێت:" بەهۆی کۆرۆناوە پرسەی بۆ دانانێین".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:" ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامان بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە".
بارزانی لە پەیامەکەیدا، هیوای شیفا بۆ نەخۆشەکان دەخوازێت و دەڵێت:" هیوای بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت،بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا ئامۆزایەکی مەسعود بارزانی، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچیی دوایی کرد.