ڤیدیۆ: منداڵێك له‌ نهۆمی 13 كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ مردن ڕزگاركرا

هەمەڕەنگ

26/11/2020     ژمارەی بینراو 190

منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ

ڕاچڵه‌كین-

منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ به‌ ده‌رئاسا ڕزگاری بوو له‌ مردن دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ نهۆمی 13 ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی‌ تیایدا نیشته‌جێن كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ خۆی به‌ محاجه‌ره‌یه‌كی ئاسنه‌وه‌ گرتوه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ پیاوانی فریاگوزاری گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌ری و ڕزگاریان كردوه‌.

ئه‌م منداڵه‌ به‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌ نوستووی جێهێڵراوه‌ له‌ شاری "هیفای" له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی "ئانهۆی" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی چین و هه‌ردوای خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رزی نزیكه‌ی‌ 40 مه‌تر كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و خۆی به‌ محاجه‌ره‌ی‌ دراوسێكه‌یانه‌وه‌ گرتوه‌ و دراوسێكه‌یان ده‌ستیگرتوه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ تیمی فریاگوزاری گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن