درامای "A Suitable Boy"
ڕاچڵه‌كین-
نێتفلێس ڕوبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی توند بویه‌وه و داوا ده‌كرێت له هندستان په‌خشی ڕابگیرێت به‌هۆی هه‌بوونی دیمه‌نی ماچكردنی نێوان كچ و كوڕێكی موسوڵمان و هندۆس له دیمه‌نی یه‌كێك له‌و درامایانه‌ی له‌م كه‌ناڵه‌وه په‌خش كراوه.
له درامای "A Suitable Boy" كه له ڕۆمانی نوسه‌رێكی هندی به‌ناوی" فیكرام سیس" وه‌رگیراوه دیمه‌نی ماچكردنی تیادایه له‌نێوان دوو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه، كه ئه‌وانیش كوڕێكی موسوڵمان و كچێكی هندۆسه له په‌رستاگه‌یه‌كی هندۆسه‌كان.
ئه‌م دیمه‌نه توڕه‌ی بینه‌ره‌كانی نێتفلێكسی له هندستان به‌دوای خۆیدا هێنا كه له‌ناویاندا كه‌سانی "سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و هندۆسه‌كان" هه‌بووه و له‌ڕێی هاشتاگی #BoycottNetflix له تویته‌ر توڕه‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌م كه‌ناله تایبه‌ته‌ی فیلم و دراما له هندستان بایكۆت بكرێت.