داوا لەكازم فاروق دەكرێت داوای لێبوردن بكات

کوردستان

01/12/2020     ژمارەی بینراو 683

كازم فاروق

راچڵەكین-

سەنتەری رۆشنبیری قەرەج، داوا لە كازم فاروق- سەرۆكی فراكسۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان دەكات داوای لێبوردن لەهۆزی قەرەجەكان بكات، بەرامبەر ئەوەی كە لەدانیشتنی پەرلەماندا وتوویەتی:" خۆزگە قەرەج بوومایە نەوەك كورد." 

سەنتەری رۆشنبیری قەرەج، لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە ئەوەی روونكردووەتەوە،  ئەگەر بێتو كازم فاروق داوای لێبوردن لەهۆزی قەرەجەكان نەكات، ئەوا رێكاری یاسایی لەدژ دەگرنە بەر.

هاوكات سەنتەرەكە داوا لە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان دەكات، چیتر ئەوە قبوڵ نەكەن كە ناوزراندن و سوكایەتی بە كەس بكرێت  لەهەر پێكهاتەو ئایینزاو هۆزێك بێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن