چوار نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ نهێنی خۆشی ده‌وێیت

ستایل

04/03/2020     ژمارەی بینراو 3471

خۆشه‌ویستی

ڕاچڵه‌كین-
خۆشه‌ویستی به‌ نهێنی هاوشێوه‌ی‌ خۆشه‌ویستن به‌ ئاشكرا چه‌ندین ئاماژه‌ی‌ هه‌یه‌، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ چوار ڕه‌فتار ئاشنا ده‌بیت كه‌ ئاماژه‌ن بۆ خۆشه‌ویستی نهێنی كه‌سی به‌رامبه‌رت.

1- بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشات ده‌كات:
یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ ئاشكرای دكات كه‌سێك عاشقی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشای ده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌ بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ عاشقبوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ تۆ.

2-جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌:
زمانی جه‌سته‌ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ دۆخی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات، بۆ نمونه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ عاشقت بێت ئاره‌زوو ده‌كات له‌ نزیكت بێت و بزه‌ی‌ سه‌ر لێوه‌كانی له‌ خۆشی تۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

3-گرنگی به‌ وورده‌كاری ژیانت ده‌دات:
تۆ و وورده‌كاریه‌كانی ژیانت بۆ ئه‌و گرنگن به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌ندروستیت و دۆخی كاره‌كه‌ت و ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت و بۆتۆ گرنگه‌ پرسیارت لێ ده‌كات.

4-كاردانه‌وه‌كانی تۆ بۆ ئه‌و گرنگ ده‌بن:
به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان له‌ یه‌ك شوێن كاربكه‌ن ئه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی‌ ده‌یڵێت یان ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی‌ ده‌ینوێنیت كاردانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت بۆی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن