پۆلیس كۆتای به تۆڕێكی فرۆشتنی كۆرپه‌ی ساوا هێنا
ڕاچڵه‌كین-
پۆلیسی نه‌یجیریا ئاشكرای كرد كه توانیویانه 10 كه‌س له ده‌ست تۆڕی بازرگانانی كڕین و فرۆشتنی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن كه له‌نێوانیاندا 4 منداڵ هه‌بووه به له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نایاسایی هاتونه‌ته دونیاوه و ئه‌م تۆڕه له ویلایه‌تی "ئۆگۆن" له باشوری ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا بنكه‌یان هه‌بووه.
ئه‌بیمبۆلا ئۆییمی وته‌بێژی پۆلیسی نه‌یجیریا ده‌ڵێت" به پشت به‌ستن به‌و زانیاریه هه‌واڵگیریانه‌ی هه‌مان بووه سه‌رچاوه‌كانمان ئه‌و نه‌خۆشخانه نا یاساییه‌یان وێران كردوه كه تیایدا منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌دایك ده‌بێت و 10 كه‌سیان ڕزگاركردوه كه پێكهاتوون له 6 ئافره‌ت و 4 منداڵ و له‌ناو ئافره‌ته‌كان 4 دانه‌یان دووگیان بوون"
ئافره‌ته‌كان باسیان له‌وه كردوه كه خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونه‌كه بڕێك پاره‌ی داوه به هاوسه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی دووگیانیان بكه‌ن و دواتر منداڵه‌كه‌یان بفرۆشن به‌و خێزانانه‌ی منداڵیان نابێت.
خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌كه كه هێشتا ده‌ست پۆلیس نه‌كه‌وتووه له ماوه‌ی ڕابردودا به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مرۆڤ ده‌ستگیركراوه به‌ڵام دواتر به كه‌فاله‌تی بڕێك پاره ئازاد كرا و دوباره ده‌ستی كردۆته‌وه به هه‌مان كاری ڕابردووی.