ئەمریكا نیوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دەكشێنێتەوە

عێراق

03/12/2020     ژمارەی بینراو 613

راچڵەكین-

ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا نیوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدای پایتەختی عیراق بكێشێتەوە، ئەوەش وەك هەنگاوێكی خۆپارێزی لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی- فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس- جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

سەرچاوەیەك لەئیدارەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی چەند كاتكۆی رابردوودا دەستكراوە بە كشانەوەی نێوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ( لەنێویاندا ئەمریكی و عیراقی) پاش ئەوەی بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵگرییەكان باس لەمەترسی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكە كراوە لەلایەن گروپە شیعە عیراقییەكانی نزیك لە ئێران.

ئەو سەرچاوەیە بەسكای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە، واشنتۆن نایەوێت هەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٢ی شاری بەنغازی لیبیا دووبارەببێتەوە كە تێیدا باڵیۆزی وڵاتەكەی لەلایەن گروپە چەكدارییەكانی ئەو وڵاتەوە كوژرا.

بەگوێرەی هەندێك لە زانیارییەكان، واشنتۆن بڕیاریداوە لە ماوەی سێ مانگدا هەنگاو بە هەنگاو باڵیۆزخانەكەی دادەخات، لەو ماوەیش تەنها مانگێكی ماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن